slider.jpg
slider1.jpg
slider2.jpg
slider3.jpg

تۆڕی دیوارکێشان
ئەو بەرهەمە لە جۆراوجۆری ئەستووری، کونی تۆڕ (چاوە) و لایەنەکانی جیاوازی پانایی گونجاوە هاوتا لەگەڵ پێداویستی کڕیاران بۆ دەورە (پەرژین) گرتنی شوێنەکانی وەکوو ناوەندەکانی نیزامی، فڕۆکەخانەکان، گۆڕەپانەکانی کارگایی و سەنعەتی، مڵک و خانوو، باخ و زەوی و زاری کشتوکاڵ و ... کەڵکی لێ وەربگیرێت. داپۆشەی سیمەکانی بەکارگیراو لە پێکهاتەکانی تۆڕی دیوارکێشان لە جۆری گاڵوانیزەی گەرمە کە لە بارودۆخی شوێنەکانی شێدار و خورێنەر پتەوی زۆر لەسەرێی هەیە.

گابیۆن یا تۆڕی بەردین
ئەو بەرهەمە لەگەڵ سەرنج دان بە جۆری پێکهاتەکەی، پتەوی زۆر زۆری بۆ بوارەکانی جۆراوجۆری ئاوەدانکاری هەیە وەکوو نموونه: دروست کردنی دیوارەکانی پارێزەر و بەربەست لە شوێنهایێکی کە مەترسی ڕووخان هەیە وەکوو بەنداوەکان، ڕێگەکان(جاددەکان) و ... گابیۆن لە دروست کردنی سەبەتەکانی پڕ کراو لە لەتکە بەرد، لە ئەندازەهایێکی جۆراوجۆر بەکار دەبردرێت، کە ئەو سەبەتانە بۆ کەڵک وەرگرتن لە تەختی ئاوەڕۆیەکان و دروست کردنی ڕیگاهایێکی تایبەتی کەڵکی لێ وەردەگیرێت. ئەو جۆرە تۆڕە لە هێندیک شوێنی دیوارکێشانیش بکار دەگیرێت.

تەلدڕوو
ئەو بەرهەمە نێو ئاشنایە لە بردنە سەرێی ئاسایشی شوێنەکانی دیوار کێشراو نەخشێکی شیاوی هەیە. تەلدڕوو بە دوو شکڵی خەتی و بازنەیی بەرهەم دێت کە بە شێوازی گشتی لە دوو تاڵ مەفتوولی گاڵوانیزەی گەرمی بە یەک لوول دراو و دڕووهایێکی مەفتوولی بە تیرەی کەمتر و لە مەوداوی درێژی گونجاو پێکهاتووە کە بە زۆری لە ناوەندەکانی نیزامی و هێمنایەتی، مەزراکان، باخ و زەوی و زاری کشتوکاڵ و ... بەکار دەگیرێت. ئەستووری تاڵەکان، درێژی و مەوداوی دڕووەکان و تۆڕی دیوارکێشان (فەنس) دەتوانێ بۆ دروست کردنی ئاسایشی هەرچی زیاتر یارمەتی بدات.

تۆڕی پرێسی
بەرهەمی ناوبراو بە پتەوی زۆری کە هەیەتی وەکوو تۆڕی لەحیمی لە پڕۆسەکانی بێتۆن ڕێژی بۆ هێز بەخشین و شیشدار کردنی تەختی و دیوار کەڵکی لێ وەردەگیرێت، هەروەها دەتوانین لەو بەرهەمە لە بەرهەم هێنانی فیلتێرەکانی سەنعەتی جۆراوجۆر، دروست کردنی قەفەز بۆ ئاژەڵەکان، گەڵاڵە ڕێژی پانێلهایێکی سێ جایی و ... کەڵک وەربگرین. تۆڕی پرێسی توانایی بەرهەم هاتن و دەرخستنی ئەستووری و چاوەکانی جیاوازی جۆراوجۆری هەیە.

سیمی ئەنییل کراو
بە مەبەستی نەرم و چەمۆک بوون، سیمی ڕەش هەتا دەمایی نزیک بە 1000 دەرەجەی سانتیگراد گەرما دەدەن کە بەو جۆرەی باوە دەڵێن ئەنییل کراوە. لە بەکارهێنانەکانی سیمی ئەنییل بوو لە بواری دروست کردن دەتوانین بە بەکارگیرانی وی لە ئارماتۆربەندی (rebar binding) و قاڵب بەندی ئاماژە بکەیین، ئەو جۆرە تەڵە بە شیاوی نەرمی و چەمۆکی زۆری کە هەیەتی بۆ جۆراوجۆری بەسەبەندییەکان گونجاوە. جێی باسە کە ئەنییل کردن یەکێک لە قۆناغەکانی سەرەتایی لە پڕۆسەی بەرهەم هێنانی تەڵی گاڵوانیزەی گەرمە.

تەڵی ئەنییل نەکراو
ئەو بەرهەمە لەو جێگایەی را کە حاڵەتی ویشک و ناچەمۆکی هەیە وەکوو کەرەستەی سەرەتایی لە پێکهاتەکانی تۆڕهایێکی وەکوو تۆڕی پرێسی بەکار دەبردرێت.

سیمی گاڵوانیزە
ئەسڵی‌ترین داهاتی بەرهەم هاتوو لە سەبەتەی سەنعەتەکانی سەفیران، سیمی گاڵوانیزەیە. بەرهەمی ڕەنێوهاتوو توانایی وەرگرتنی ستانداردی ASTM 641 (کۆمەڵگەی گاڵوانیزەی ئەمریکا)ی هەیە کە ئەو بابەتە پێشاندەری بەڕمێنی ئەو بەرهەمە لە بواری یەکسان بوون، پێکەوە نووسان و ڕادەی داپۆشەری وانه. سیمی گاڵوانیزەی بەرهەم هاتووی یەکەی سەنعەتی بەپێی داخوازی کڕیاران، توانایی بەرهەم هێنان لە ئەستووریهایێکی جیاواز لە 2 میلیمیتر هەتا 4 میلیمیتری هەیە. ئەو بەرهەمە، کەرەستەی سەرەتایی پێکهاتەی تۆڕەکانی جۆراوجۆری دیوارکێشی، گابیۆن، تەلدڕوو، تۆڕی لەحیمی و ... یە.

تۆڕی لەحیمی (مەش)
ئەو جۆرە تۆڕە لە تاڵەکانی درێژی و پانایی پێکهاتووە کە بە ڕواڵەتی کون کون (تۆڕی) لە یەکتر لەحیم دەکرێن و لە جۆراوجۆری ئەستووری، چاوەکان و میتراژهایێکی جیاوازی پانایی شیاوی پێشکەش کردنن. ئە لەو تۆڕەی بۆ شیشدار کردنی فنداسیۆن و بە شێوازی گشتی لە پڕۆسەکانی بێتۆن ڕێژی تەختی و دیوار، بە هۆی دروست کردنی جۆراوجۆری پێکهاتەکان وەکوو پردەکان، لەغەمەکان، بەنداوەکان، جاددەکان و هەر وەها دروست کردنی دیوار لە هێندێک شوێنیش بەکار دەبردرێت.

ئادرەس

  •  ئادرەس: ئێران. کرماشان. شارۆچکەی سەنعەتی فەرمان. بوڵواری ئەمیر کەبیر

 

جستجو