slider.jpg
slider1.jpg
slider2.jpg
slider3.jpg

سەنعەتەکانی مەفتوولی و گاڵوانیزەی سەفیران، بە ناوی یەکەمین خاوەنی هێڵی گاڵوانیزەی گەرم لە ڕۆژئاوای وەڵات، بەرهەمهێنەری بەرهەمەکانی مەفتوولی لەو ناوچەیە دایە.

ئەو کۆمەڵەیە چالاکی خۆی لە سەرەتای سالی 1394 بە مەبەستی کار خوڵقاندن و یارمەتی‌‌ برەوپێدانی بەرهەم دەست پێ‌کردووە و لەو ڕێگایەی دا بە یارمەتی خوایی گەورە دەستیان بەو کارە گرینگە گەییشتووە، بەشێوازێک کە ئەو یەکەیە بەشێکی بەرچاو لە بەشەکانی بەرهەم‌هێنان، فرۆشتن و هەناردە کردنی ئەو بەرهەمانە وەدەست هێناوە و ئەورۆ لەگەڵ سەرنج دان بە توانایی پەنگراوی چەندایەتی و بەڕمێن، وەکوو یەکەیێکی سەرکەوتوو لەو بوارەی دا ناسراوە.

خاڵی شیاوی گرینگی پێدان لە بردنە سەرێی بەڕمێنی بەرهەمەکان و باشتر کردنی پرۆسەی بەرهەم هێنان، کەڵک وەرگرتن لە ماددە شیمیایەکان و کاتالیزۆرەکانی گونجاو لەو سەنعەتە دایە، کە ئەو کۆمەڵە سەنعەتیەیی بە بەهرەمەندی لە زانستی پسپۆڕانەی تیمی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان و بەهرەمەندی لە چەندین ساڵ ئاگایی و زانیاری چالاکی تەواو شارەزایانە لە بواری داپۆشەری و پتەو بوون لە بەرامبەر خوراوی، بەرهەم‌هێنانی شیمیایی ئەو ماددانەیان وەدەست هێناوە کە دەسکەوتەکەی بەرهەم هێنانی یەکێک لە گرینگترین بەرهەمەکانی ئەو کۆمەڵە واته سیم بە داپۆشەری گاڵوانیزەی گەرمە که بەشێکی بەرچاو لە فاکتۆرەکانی چۆنیەتی بەرهەم‌هێنانی بەرهەمەکانی مەفتوولی دەگرێتەوە.

لەگەڵ سەرنج دان بە پڕۆسەی تایبەتی بەرهەم هێنان و بەڕمێنی کۆتایی، ئەو بەرهەمە شیاوی وەرگرتنی ستانداردی ASTM 641 (کۆمەڵەی گاڵوانیزەی ئەمریکا)ی هەیە، کە ئەو ستانداردە پێشاندەری بەڕمێنی بەرهەم هێنان لە بوارهایێکی جۆراوجۆر وەکوو: یەکسان بوون، پێکەوە نووسان و ڕادەی داپۆشەری گاڵوانیزەیە و خۆڕاگری و پتەو بوونی لە شوێنەکانی وەکوو خورێنەر، گەرم، شێدار و شوێنەکانی ئەسیدی(ترشیدار) زەمانەت دەکات.

 

لە بەرهەمەکانی دیکەی ئەو کۆمپانیایە دەتوانین  بە تۆڕی دیوارکێشراو (فەنس)، تۆری بەردین (گابیۆن)، تەڵدڕوو و تۆڕی لەحیمی ئاماژە بکەیین کە تەلی گاڵوانیزە ماددەی سەرەکی لەو پێکهاتانە دایە؛ وێڕای ڤی سیمی ڕەشی ئەنییل، سیمی ڕەشی جیا لە ئەنیییل و تۆڕی پرێسی جۆرەکانی دیکەی سەبەتەی بەرهەمهێنانی ئەو کۆمپانیایە پێکدێنن.

له کۆتایی دا جێی باسە کە تەواوی ئەندامانی ئەو کۆمەڵگە سەنعەتیە، بە چاو لێکردنێکی درێژ خایەن و بە سەرنجی تایبەتی بە کار پێکهێنانی بەردەوام، لە پێناوی چارەسەر کردنی بەشێک لە پێداویستیەکانی بازارەکانی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی بە بەرهەمەکانی ئەو بوارە، هەنگاوێکی گەورەی هەڵێناوەتەوە کە بە دڵۆڤانی خوای بەرزەناو ئەو ئامانجە گرینگانە وەدی هاتوون و مەبەستی ئەو کۆمەڵەیه، حەول دان بۆ وەدەست هێنانی داهاتووێکی باشتر و ڕوونترە.

 

ئادرەس

  •  ئادرەس: ئێران. کرماشان. شارۆچکەی سەنعەتی فەرمان. بوڵواری ئەمیر کەبیر

 

جستجو